له‌ چالاکییه‌کانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن چاپکردن
پێنج شەممە, 21 شوبات 2019 07:11

رۆژی سێ شه‌ممه‌ ١٩ی شوباتی 2019، لیژنه‌ی رۆشنبیریی ده‌زگامان به‌ ئاماده‌بوونی رێزدار خه‌سره‌و گۆران ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیمان و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڤاڵ شیرین ئامێدی یاریده‌ده‌ری به‌رپرس و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کادیرانی ده‌زگا و ده‌سته‌ی رێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان و ستافی سکرتارییه‌ته‌کانی ئافره‌تان و قوتانیان و لاوان، له‌ هۆڵی ده‌زگا، سیمینارێکی بۆ هه‌ڤاڵ ساسان عه‌ونی،  به‌رپرسی ده‌سته‌ی ڕێکخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یییه‌کان تایبه‌ت به‌ بابه‌تی مێژووی خه‌باتی پڕ له‌ شکۆی هه‌ردوو یه‌کێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پێشکه‌شکرد. مایه‌ی سه‌رنجه‌ که‌ بابه‌تی ناوبراو گشتگیرانه‌ دیرۆکی خه‌بات و قوربانی و رۆڵی تێکۆشه‌رانی قوتابیان و لاوانی له‌ مه‌یدانی زانستخوازی و بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستانی له‌خۆگرتبوو. دواتر سیمیناره‌که‌ به‌ پرسیار و ڕوونکردنه‌وه‌ و وه‌ڵامی ئاماده‌بووان کۆتایی هات.