سەرۆكی لیستە كوردستانییەكان لە پەڕلەمانی عێراق لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆ بوونەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 12 کانونی دووەم 2015 20:03

بەغدا-KDP.info-ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنە كورددییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆ بوونەوەیەكیان تایبەت بە پڕۆژەیاسای بووودجەی گشتیی 2015-ی عێراق، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق ئەنجام دا

.
سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق (خەسرۆ گۆران) سەبارەت بە كۆبوونەكەی ئەمڕۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دەربارەی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق كۆمەڵێك ڕاو سەرەنج و تێبینی هەیە لەلایەن ئەندام پەڕلەمانان بۆیە بە پێویستمان زانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرێز وەزیری دارایی عیراق ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنا بین بە چۆنیەتی دانانی ئەو پڕۆژەیاسایە و ئەو خاڵانەی پێویستیان بە ڕوونكردنەوە بوو وەكو بوودجەی تەرخان كراو بۆ هێزی پێشمەرگە و ماددەی 140 و 17 لەسەدا بوودجەی هەرێمی كوردستان داوای روونكردنەوەمان كرد روونكردنەوەی باش پێمان درا و رازیین.
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پڕۆژەیاساكە بۆ حكوومەت سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نووێنەرانی عێراق گوتیشی، ئەو پرۆژەیاسایە ناگەڕێتەوە بۆ حكوومەت تەنها ئەگەر هەندێك گۆڕانكاری بچووك تێدا بكرێت لە ناو پەرلەمان و پەرلەمانێك 328 ئەندامی تێدا بێت، بێگومان هەموویان رازی نابن لەو پڕۆژەیاسایە ئەوانەی واژۆیان كۆكردووەتەوە و ژمارەیەكی كەمن و، بە پێشبینی خۆم لەهەفتەی داهاتوودا ئەو پڕۆژەیاسایە دەخرێتە دەنگ دانەوە.
نەشوان بەرزنجی